AP ١٤٠٣ گوڵان ١ ١٩:٥٠

ئەمیر عەبدوڵاهیان ڕایگەیاند:

پێشنیاری شەش بڕگەیی ئێران بۆ پرسی فەلەستین لە ئەنجومەنی ئاسایش

پێشنیاری شەش بڕگەیی ئێران بۆ پرسی فەلەستین لە ئەنجومەنی ئاسایش

لە کۆبوونەوەی باڵای ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرسی فەلەستین، وەزیری دەرەوەی ئێران پێشنیارێکی شەش خاڵی بۆ ئەنجومەنی ئاسایش بۆ پرسی فەلەستین خستەڕوو. 

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان"، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە کۆبوونەوەی باڵای ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرسی فەلەستین، ڕایگەیاند کە بە توندی چاوەڕوانی تێپەڕاندنی ئەنجومەنی ئاسایش دەکرێت بڕیارنامەیەکی گشتگیر و یەکلاکەرەوە بەپێی بەشی حەوتەمی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان , هەنگاو بنێن لەسەر ئەم بابەتانە:

دانانی ئاگربەستێکی دەستبەجێ و تەواو و بێ مەرج و هەمیشەیی لە هەموو ناوچەکانی غەززە بە ڕەفەح و تەنانەت کەرتی ڕۆژئاواشەوە؛

لابردنی بەتەواوەتی گەمارۆی مرۆیی غەززە؛

ئاڵوگۆڕی مرۆیی زیندانیان؛

ناچارکردنی ڕژێم بۆ کشانەوەی دەستبەجێ و تەواو و بێ مەرجی هەموو هێزە سەربازییەکان و جیهازاتیان لە غەززە و پێویستی گەڕانەوەی بێ کێشەی خەڵک بۆ ناوچە و شوێنەکانی خۆیان؛

جێبەجێکردنی گەمارۆیەکی هەمەلایەنە و دەستبەجێی چەک بەرانبەر ڕژێمی ئیسرائیل؛

سزادانی سەرجەم فەرماندە و تاوانباران و لایەنگرانی تاوانەکانی ئیسرائیل بەهۆی ئەنجامدانی جینۆساید، کوشتنی بە ئەنقەستی ڕۆژنامەنوسان، کارمەندانی ڕێکخراوە خزمەتگوزارییە گشتیەکان، دووبارە بەکارهێنانی چەکی قەدەغە کراوی وەک بۆمبی فسفۆر و هەڕەشەی دەسەڵاتدارانی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ بەکارهێنانی بۆمبی ئەتۆمی لە غەززە.

News ID 49891

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha